د. شەونم زرار، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "چوونی شاندی یەکێتی بۆ بەغدا تەنیا بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشەکەیە، ئەگینا گفتوگۆی جیددیی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکاندا نەکردووە. پێش یەکێتییش شاندی پارتی چووە. یەکێتی سەقامگیریی عێراقی بە لاوە گرنگە و دەیەوێت کورد هاوبەشێکی راستەقینە بێت نەک تەنیا بەشداریکەر بێت. خۆزگە شاندی یەکێتی و پارتی بە هاوبەشی بچوونایەتە بەغدا، بۆ ئەوەی کار لەسەر هاوبەشایەتییەکی راستەقینەی کورد لە حکومەتی عێراقدا بکەین."