د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بە راستی بەشێکی زۆری خەڵک خەمساردن. ئەگەر خەڵک بەم جۆرە بە دەم ڤاکسین لەخۆدانەوە بێن، چاوەڕێ دەکرێت دۆخەکە لەوە خراپتر ببێت. پێشنیازێک هەیە کە ئەگەر فەرمانبەران ڤاکسین لە خۆیان نەدەن، هەموو هەفتەیەک پشکنینی پی سی ئاڕ بکەن. ئەگەر ئەوەیش نەکەن پێشنیار کراوە مووچەیان نەدرێتێ. ئەوەیش بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی خۆی و کەسوکاری."