حەربی کەتۆ، بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێواشیی دروستکردنی کارتی ڤاکسینەوە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "پرۆسەکە وردەکاریی زۆری تێدایە، لەبەر ئەوەی بۆ دەرەوەی وڵاتە نامانەوێت کە هاووڵاتی گەشت دەکات تووشی گرفت ببێت. بۆ ناو و رۆژی لەدایکبوونیش پشت بە پاسۆرتی کەسەکە دەبەستین. هەر کارتێکیش کێشەی هەبێت یان هەڵەی تێدا بێت بۆی چارەسەر دەکرێت و هەڵەکەی راست دەکرێتەوە."