پێشەوا ئەحمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەڵەبجە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی پەیوەستە بە رەزامەندیی کردنەوەی دەروازەی سازانەوە سێ لایەنی سەرەکی هەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانن. ئەگەر بانگەشەی هەڵبژاردنەکان رێگر نەبێت، دەتوانین لە ماوەیەکی نزیکدا رەزامەندیی کۆتایی کردنەوەی دەروازەی سازان بە واژۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەدەست بهێنین. تاوەکو ئەو واژۆی نەکات، ئێمە ناتوانین بڵێین دەروازەکە کراوەتەوە."