ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێستا یەکێتی دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردن کردووە، بەڵام بەو گەرموگوڕییە نییە کە پێویستە هەبێت. کاتێک خەڵکی زۆر بەشداری بکەن بۆ یەکێتی باشە، دیسان رێژەی بەشداریکردنیش بۆ حیزبەکان و بە تایبەتی حیزبە گەورەکان هەر وەکو یەکە. هەرچەندە لە رابردوویشدا ئەوەمان دیوە کە کێشە لەناو حیزبێکدا هەبووبێت دەنگدەری ئەو حیزبە سارد بوونەتەوە، بەڵام من دڵنیام کە رۆژی هەڵبژاردن لایەنگرانی یەکێتی خۆیان ئامادە دەکەن و بە گەرموگوڕی دەنگ دەدەن. بە گشتییش پێمان وایە نزیکەی 20 کورسی دەهێنین."