رەزاق خەیلانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگەیی و راگەیاندن بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 900 هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستاندان کە لەوانەیە لە کۆتایی ساڵدا بگاتە دوو ملیۆن. ئێمە شەش ملیۆن کەسین، دوو ملیۆن ئۆتۆمبێلمان هەیە! ئەمە لە هیچ وڵاتێکدا شتی وانییە کە سێ کەس ئۆتۆمبێلێکیان بەربکەوێت."