کاوە نەجم، سەرۆکی شارەوانیی سۆران بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "تازەکی گرێبەستی کۆمپانیای پاپا گرووپ بۆ پاککردنەوە نوێکراوەتەوە. نوێکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خۆشاک زۆری پێچوو تا لە وەزارەتی داراییەوە پەسندکرا. هێشتا کۆمپانیاکە سولفەی وەرنەگرتووە، بۆیە کرێکارەکانی دەڵێن: 'تاوەکو مووچە وەرنەگرین ئامادە نیین کاربکەین.' "