کۆنسوڵی نوێی هۆڵەندا، کە لە مانگی ئابەوە لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاربووە، لەم هەڤپەیڤینەدا باسی کارەکانی کۆنسوڵخانەکە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات. ئەو دەڵێت زۆر دڵخۆشە بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر وا هەستدەکات لە ماڵی خۆیدایە. هانس ئاکیربووم ئەزموونێکی زۆری لە کاری دیپلۆماسیدا هەیە و یەکەمجار وەکو دیپلۆماتکار لە یەمەن کاری پێ دراوە.