Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
April 10, 2026مینە چێنراوەکانی ئێران، بوونەتە تەڵەیەک بۆ گوندنشینانی هەورامان - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦لە هەورامان، بەهار تەنها وەرزێک نییە بۆ ژیانەوەی سروشت، بەڵکو وەرزێکە کە تێیدا مەرگ لە ژێر پەڕەی گوڵ و گیا بەهارییەکاندا خۆی حەشار داوە. لەو کاتەی گوندنشینان بە هیوای دابینکردنی بژێوی ڕوودەکەنە کوێستانەکان، مینە چێنراوەکانی ئێران لە ناو جەرگەی خاکی کوردستاندا، دەبنە تەڵەیەک بۆ بڕینەوەی خەونەکان...more4minPlay
April 10, 2026توێژەران: ئەگەر ئێران بیەوێت پەیوەندی لەگەڵ جیهاندا هەبێت، ناتوانێت درێژە بە داخستنی تەنگەی هورمز بدات - ی مانگی چوار ١٠, ٢٠٢٦عەبدوڵا حیجاب توێژەری سیاسی و عەلی مونەزەمی، لێکۆڵەر، لەم وتوێژەدا باس لە بەکارهێنانی تەنگەی هورمز دەکەن وەک چەکێکی هەرە گرینگ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، بەڵام ئەگەر درێژە بەو کارەی بدات، لایەنی دیکە دێنە نێو پرسەکە، کە ناخوازن ئەو تەنگەیە بە داخراوی بمێنێتەوە....more33minPlay
April 09, 2026کاریگەرییەکانی شەڕی ئێران لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان - ی مانگی چوار ٠٩, ٢٠٢٦دوای چل ڕۆژ لە جەنگ و هێرشە درۆنیەکان لەسەر هەرێم، دۆخ بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت، هاووڵاتیان دڵخۆشن بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و دەڵێن هێرشە درۆنیەکان کاریگەری خراپی لە ڕووی دەروونی و ئابووری و ژیانیەوە بۆ دروست کردبوون، ئێستا جارێکی تر ئارامی بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە و جموجۆڵی لە بازاڕ دروستکردووە....more3minPlay
April 09, 2026هەڵسەنگاندنی نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ئاگربەستی دووهەفتەیی نێوان ئێران و ئەمەریکا - ی مانگی چوار ٠٩, ٢٠٢٦هەژار برنجی لەم گفتوگۆیەدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، ڕوانینی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەخاتە ڕوو لەمەڕ پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و دەڵێت هێزی حیزبەکەمان لەنێو قووڵایی خاکی کوردستاندایە....more12minPlay
April 08, 2026كاریگهری شەڕی ئێران لهسهر ئابوری عێراق - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦عێراق بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ ئێران، جهنگه 40 ڕۆژەییەکەی ئەو وڵاتە كاریگهری ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆی لهسهر ئابووری عێراق جێهێشتووە....more3minPlay
April 08, 2026کەسوکاری دیلەکانی کۆبانی داوای چارەنووسی منداڵ و هاوسەرە بێسەروشوێنەکانیان دەکەن - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦ژمارەیەک لە کەسوکاری دیلەکانی کۆبانی، لەگەڵ لە گۆڕەپانێکی شارەکە کۆبوونەتەوە و داوای چارەنوسی بێسەروشوێنبووەکانیان دەکەن، کە هەتا ئێستا هیچ هەواڵێکیان نییە لەسەر منداڵ و هاوسەر ە دیلەکانیان....more4minPlay
April 08, 2026زۆرێک لە منداڵانی گوندەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی خوێندنی ئۆنلاین لە خوێندن بێبەشبوون - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦پاش ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بە ناچاری بڕیاری خوێندنی ئۆنلاینی دا، زۆرێک لە خوێندکارانی گوندەکان لە خوێندن بێ بەشبوون بەهۆی نەبوونی هێڵی ئنتەرنێت و کەمی کارەباوە. وەزارەتی پەرەوەردە لای خۆیەوە دەڵێت،"کۆمەڵێک بژاردەی دیکە هەن هەتا خوێندکاران وانەکانیان بخوێنن."...more4minPlay
April 08, 2026کوردانی ڕۆژئاوا داوای گەڕاندنەوەی مافی ناسنامە و ڕەگەزنامەکانیان دەکەن - ی مانگی چوار ٠٨, ٢٠٢٦ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ڕۆژئاوا لە هەوڵی وەرگرتنەوەی ناسنامە و ڕەگەزنامەکانیاندان، لە دوای زیاتر لە 60 ساڵ لە بێبەشکردنی مافی مەدەنی و هاووڵاتیبوونیان....more5minPlay
April 07, 2026هێرشی كوێرانهی ئێران و گرووپهکانی لایەنگری ژیانی خێزانێکی کوردی لەناوبرد - ی مانگی چوار ٠٧, ٢٠٢٦بههۆی هێرشی كوێرانهی ئیران و گروپهكانی لایەنگری هیچ ناوچهیهک له هەرێمی كوردستان به پارێزراوی نهماوهتهوه. نمونەش ئەو هێرشەی کرایە سەر سهر گوندی زهرگهزهویى سهر به پارێزگاى ههولێر کە لە ئاکامدا دوو هاوژین گیانیان لەدەست دا و دوو منداڵ بەبێ دایک و باوک بوون....more4minPlay
April 06, 2026دایک و باوکی بارمتەکانی هەسەدە داوای زانیاری دەکەن سەبارەت بە چارەنوسی منداڵەکانیان - ی مانگی چوار ٠٦, ٢٠٢٦دایکی گەنجێک کە لە مانگی یەکەوە لە دێرەزۆر بە دیل گیراوە، دەڵێت هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاستەوخۆی لەبارەی بارودۆخی کوڕەکەی پێنەگەیشتووە، لە کاتێکدا دۆسیەی بارمتەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنێک کە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتی سوریا واژۆ کراوە....more4minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.