Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
April 02, 2026هێرشەکانی ڕژێمی ئێران و ئاوارەبوونی دانیشتوانی کامپەکانی ڕۆژهەڵات - ی مانگی چوار ٠٢, ٢٠٢٦بههۆی هێرشه مووشهكی و درۆنییهكانی ڕژێمی ئێرانهوه، كهمپی كۆمهڵهكان له سوورداش و سێ گهورهترین كهمپی ماڵباتهكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له شاری كۆیه چۆڵکراون....more4minPlay
April 02, 2026وتاری سەرۆک ترامپ سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی شەڕی دژی ڕژێمی ئێران - ی مانگی چوار ٠٢, ٢٠٢٦...more19minPlay
April 01, 2026کاریگەری هێرشەکانی ئێران لە سەر کەرتی گەشتیاری لە ناوچەی هەورامان - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦کاسبکاران و خەڵکی ناوچەی هەورامان کە ناوچەیەکی گەشتیاریە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بێکار ماونەتەوە و توشی زیانی دارایی بوون، وەک خۆیان دەڵێن, ناتوانن کرێی دووکانەکانیان بدەن، قائیمقامی هەڵەبجە و چاودێرانی ئابوری دەڵێن، بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکەوە، رێژەی هاتنی گەشتیاران زۆر کەم بووەتەوە....more3minPlay
March 31, 2026خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە گرکێ لەکێ بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦دانیشتووانی شارۆچکەی گرکێ لەکێ لە ڕۆژئاوا ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەن....more2minPlay
March 31, 2026حیجاب: قازی محەمەد ڕەمزی نەتەوەی کوردە و سەرۆک ترامپ هەڵوێستی دروستی سەبارەت ئێران نیشانداوە - ی مانگی چوار ٠١, ٢٠٢٦عەبدوڵڵا حیجاب شرۆڤەکاری سیاسی لە وتوێژێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، قازی محەممەد ڕەمزی نەتەوەی کوردە و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دروستی لە بارەی ئێرانەوە داوە....more12minPlay
March 31, 2026کوردانی قامیشلۆ بۆ پشتگیری لە هەرێـمی کوردستان و ڕۆژهەڵات ڕژانە سەر شەقامەکان - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ، لە دژی هێرشەکانی ئێران و گرووپە بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر هەرێـمی کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و سەرکۆنەی هێرشەکانیان کرد، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژهەڵات دووپاتکردەوە بۆ بەدەستهێنانی مافی خۆیان و ڕزگاربونیان لە دەستی ڕژێم....more3minPlay
March 31, 2026هەڕەشەکانی ئێران لە زانکۆ ئەمەریکیەکان لە هەرێم و عێراق - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦هەڕەشەکانی ئێران لە زانکۆ ئەمەریکیەکان لە هەرێم و عێراق بۆتە هۆی داخستنی دەرگای زانکۆکان، بەرپرسانی زانکۆکەش ڕەتی دەکەنەوە زانکۆی ئەمەریکی پەیوەندی بە حکومەتی ئەمەریکاوە هەبێت و دەڵێن تەنها بە سیستەمی ئەمەریکا خوێندکاران لەوێ دەخوێنن، بۆیە هەڕەشەکان تەنها بیانوون بۆ لێدان لە هەرێم....more4minPlay
March 31, 2026کوردەکانی ڕۆژئاوا نایانەوێت هەرێمەکەیان بەشێک بێت لە شەڕی ناوچەکە - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دژ بە ڕژێمی ئێران، چەند ساڵێکە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کەوتوونەتە بەر هێرشی ئێران و میلیشیاکانی. دوایین هێرشیش ڕۆژی یەکشەممە بوو بۆ سەر بنکەی قەسرک لە پارێزگای حەسەکە. کوردانی ڕۆژئاوا دەڵێن، ڕژێمی ئێران سەقامگیریی ناوچەکەیان و ناوچەکەی بە گشتی تێکداوە....more4minPlay
March 31, 2026بێژەن قارەمانی: ڕژێمی ئێران بۆ مانەوەی خۆی پشتی بە گرووپە تیرۆرستییەکان بەستووە - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦بێژەن قارەمان چالاکوانی سیاسی لە سوید دەڵێت" هەتا ئێستا بە لایەنی کەمەوە دە بۆ دوازدە وڵات و لایەن لە شەڕەکەدا زیانیان بەرکەوتووە، ڕژێمی ئێران دەیەوێت لەو شەڕەدا کە لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا ناویەتەوە و زیانی زۆری پێگەیاندوون خۆی ڕزگار بکات."...more10minPlay
March 31, 2026کورد: پێویستە ئەمەریکا و هاوپەیمانان بە یاسایەک پارێزگاری لە کورد بکەن - ی مانگی سێ ٣١, ٢٠٢٦چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمان دەکەن یاسایەک دەربکەن بۆ پارێزگاری لە کورد بۆ ئەوەی چیتر ڕووبەڕووی مەترسی نەبنەوە، بەو پێیەی هەر جارە و بە بیانوویەک هێرش دەکرێتە سەر کورد، دوایینیان ئەو هێرشە درۆنییانەن کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان....more4minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.