Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
February 06, 2025بیرۆکەکەی سەرۆک ترامپ بۆ خاوەندارێتی غەززە کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە - ی مانگی دوو ٠٦, ٢٠٢٥هەندێک لە ئیسرائیلییەکان پێشوازی لە بیرۆکەکەی سەرۆک ترامپ دەکەن؛ لە کاتێکدا فەلەستینییەکان ڕەتیدەکەنەوە...more3minPlay
February 06, 2025لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا فیلمێک لەسەر شێرپەنجە نمایش دەکرێت - ی مانگی دوو ٠٦, ٢٠٢٥فیلمەکە باس لە چەندین چیرۆکی جیاوازی شێرپەنجە لە تەمەنە جیاوازەکاندا دەکات و چەند هونەرمەندێک ڕۆڵی تێدا دەبینن. فیلمەکە لەسەر ئەرکی کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بەرهەمهێنراوە....more3minPlay
February 06, 2025کاریگەری ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا لەسەر کامپی هۆل و سەقامگیری ناوچەکە - ی مانگی دوو ٠٦, ٢٠٢٥ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمەریکا کاریگەری خراپی لەسەر کامپی هۆل هەیە، لە کاتێکدا لە ٪90 ی خەرجی ئەو ڕێکخراوانەی لە هۆڵ کار دەکەن پشت بە USAID دەبەستن. بەڕێوەبەری کامپەکە دەڵێت ئەگەر هاوکارییەکانی ببڕدرێن و چارەسەرێک نەدۆزرێتەوه، ئەوا کامپەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، و دەبێته هەڕەشە بۆ سەقامگیری ناوچەکە....more3minPlay
February 06, 2025ترامپ دەڵێت، ئەمەریکا خاوەندارێتی غەززە دەکات کە بە شەڕ وێرانبووە - ی مانگی دوو ٠٦, ٢٠٢٥دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت ئەمەریکا خاوەندارێتی کەرتی غەززە بکات، دوای ئەوەی داوای کرد فەلەستینییەکان لەو ناوچە بە جەنگ وێرانبووە بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی ئوردن و میسر....more3minPlay
February 05, 2025سێ پڕۆژەی گرنگی نۆژەنکردنەوە لە موسڵ تەواوکران کە لە سەردەمی داعش وێرانکرابوون - ی مانگی دوو ٠٥, ٢٠٢٥لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کار لە سەر نۆژەنکردنەوەی سێ پڕۆژەی گرنگ کرا لە شاری موسڵ کە لە سەردەمی داعش وێرانکرابوون، لەوانە مزگەوتی نوری مەزن و منارەی حەدبا و کڵێسای تاهیرە و ساعە، ئەو سێ شوێنە لای خەڵکی موسڵ بە هێمایەکی گرنگ شوێنەواری مێژووی بۆ شارەکە دەبینرێن....more3minPlay
February 05, 2025وردەکاری کۆبوونەوەکەی سەرۆک ترامپ و نەتانیاهۆ لە کۆشکی سپی - ی مانگی دوو ٠٥, ٢٠٢٥دانۆڵد ترامپ، ئەمەریکا ڕایگەیاند، دەیەوێت واشنتن خاوەندارێتی کەرتی غەززە بکات. ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند، "ئەمەریکا کەرتی غەززە دەگرێتەدەست و کار بۆ نۆژەنکردنەوەی دەکات."...more1minPlay
February 05, 2025گرفتی کەمی ئاوی پاک لە کۆبانی، دوای ئەوەی وێستگەی سەرەکی ئاوی شارەکە کرایە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا - ی مانگی دوو ٠٥, ٢٠٢٥دوای ئەوەی وێستگەی سەرەکی ئاوی کۆبانی کرایە ئامانج، شارەکە و دەوروبەری بێ ئاوی پاکی خواردنەوە ماونەتەوە. دانیشتووان لە ڕێگەی بیرەکانەوە ئاویان دەست دەکەوێت، پزیشکانیش نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی ئاوی ناپاکەوە دروست دەبن....more4minPlay
February 04, 2025ئەگەری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە زانایان و جووتیارانی نیگەران کردووە - ی مانگی دوو ٠٤, ٢٠٢٥بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N1 و ئەگەری گۆڕانی ڤایرۆسەکە و گواستنەوەی لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە و سەرهەڵدانی پەتایەکی نوێ، نیگەرانی زۆری لێکەوتووەتەوە، جووتیارانیش نیگەرانن لە ئەگەری کاریگەری لەسەر بژێوی ژیانیان....more3minPlay
February 04, 2025ترامپ زیادکردنی گومرگ لەسەر هەناردەکردنی مەکسیک و کەنەدا دوادەخات - ی مانگی دوو ٠٤, ٢٠٢٥دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ باجی گومرگی لەسەر کەنەدا، چین و مەکسیک دانا، بڵام دواتر دانۆڵد ترامپ سەپاندنی ئەو گومرگە نوێیەی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بۆ کەنەدا و مەکسیک دواخست هەتا ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئەم دوو دراوسێی ئەمەریکا دەستەبەر دەبێت....more4minPlay
February 04, 2025چوار هونەرمەندی عەفرین گۆرانییەک بۆ یەکریزی نەتەوەیی کورد دەڵێن - ی مانگی دوو ٠٤, ٢٠٢٥بەمەبەستی پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵک بۆ یەکڕیزیی لایەنە کوردییەکان، چەند هونەرمەندێکی عەفرین گۆرانییەکیان بە ناوی (ڕۆژی غیرەت) ئامادە کرد و لە گەڕەکی کوردی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب کلیپێکیان بۆ تۆمارکرد....more4minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.