Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
January 29, 2025ڕاوچییە کوردەکان بۆ ڕاوکردن ڕوو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەن - ی مانگی یهک ٢٩, ٢٠٢٥ڕاوکردنی گیانلەبەرە کێوییەکان لە هەندێک ناوچە ڕێگەپێدراوە کە لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە کۆنترۆڵکراون و ڕێگە بە ڕاوچییەکان دەدرێت بە ئازادی ئاژەڵە کێوییەکان ڕاوبکەن، لەکاتێکدا لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە ڕاوچییە کوردەکان خۆیان بگەیەننە ئەو ناوچانە بۆ ڕاوکردن...more3minPlay
January 29, 2025ژنان و چالاکوانانی موسڵ ناڕەزایی لە دژی بەیاساییکردنی بەشوودانی کچانی منداڵ دەردەبڕن - ی مانگی یهک ٢٩, ٢٠٢٥ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی 21ی مانگی یەکی 2025 دەنگی لەسەر سێ پرۆژە یاسای هەستیاردا، کە یەکێکیان باری کەسێتیە. تێپەڕاندنی یاساکە کاردانەوەی لە سەر ئاستی عێراق و جیهانیشدا بەدوای خۆیدا هێنا؛ ڕەخنەگران دەڵێن بڕیارەکە دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم بەیاساییکردنی بەشوودانی کچانی منداڵ....more3minPlay
January 28, 2025ڕزگاربووان و سەرکردەکانی جیهان بەشداری لە یادی 80 ساڵەی هۆلۆکۆستدا دەکەن - ی مانگی یهک ٢٨, ٢٠٢٥نزیکەی 50 کەس لە ڕزگاربووان لە شوێنی کەمپی مەرگی نازییەکان لە ئاوشڤیتز لە پۆڵەندا لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان بەشداریان لە یادی 80 ساڵەی ڕۆژی جیهانی هۆلۆکۆستدا کرد....more3minPlay
January 28, 2025شوێنەوارێکی دێرین لە نزیک هەولێر دەدۆزرێتەوە - ی مانگی یهک ٢٨, ٢٠٢٥تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی سێنتراڵی فلۆریدا لە کاتی کارکردنیان لە شوێنی سەردەمی برۆنز لە ناوچەی قەبرستان لە هەولێر، چەندین شوێنەواری مێژووی دەدۆزنەوە....more9minPlay
January 28, 2025کەشتی کتێبخانەی ژنان لە دەریای وان دەست بە گەشتەکەی دەکات - ی مانگی یهک ٢٨, ٢٠٢٥شارەوانی وان کەشتییەکی وەک کتێبخانەیەکی ژنان ڕێکخستووە. ئەو ژنانەی گەشت بە کەشتییەکە دەکەن، نەک هەر لە نێو جوانییەکانی سروشتدا کتێب دەخوێننەوە، بەڵکو لەم گەشتەدا شوێنە مێژووییەکان و شوێنە گرینگەکانی دەوروبەری دەریای وانیش دەبینن....more3minPlay
January 28, 2025خۆشەویستی مایڵز کاگینز بۆ کورد دەیگەیەنێتەوە قامشلۆ - ی مانگی یهک ٢٨, ٢٠٢٥لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، مایڵز کاگینزی وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش باسی لە خۆشەویستی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد کرد....more9minPlay
January 28, 2025كچێكی هەڵەبجە لەناو شوشەكاندا گوڵەكان بۆ ماوەیەكی زۆر بە زیندوویی دەھێڵێتەوە - ی مانگی یهک ٢٨, ٢٠٢٥كچێكی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی خانەوادەكەیان ساڵانێكی زۆرە نەمامگەیان هەیە و ڕۆژانە لەسەر گوڵ و نەمامەكان كاردەكەن، ئێستا لە ناو شوشەكاندا گوڵەكان بۆ ماوەیەكی زۆر بەبێ ئاو دەهێڵێتەوە و وەک خۆی دەڵێت، ئەو ماڵانەی شوێنی گوڵیان نیە و ڕووناكیان كەمە دەتوانن گوڵی زیندوو لەناو ئەم جۆرە شوشانە پەروەردە بكەن....more3minPlay
January 27, 2025پڕۆسەی ئاشتی تورکیا و کاریگەری لەسەر پرسی کورد لە سوریا - ی مانگی یهک ٢٧, ٢٠٢٥هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا بەردەوامە و کوردەکانی سوریاش دەڵێن ئەمە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر مەسەلەی کورد لەسوریا و هەروەها لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و قامشلۆ، هەرچەندە کوردەکانی سوریا بەم هەوڵانە دڵخۆشن، بەڵام گومانیان هەیە لەوەی سەربگرێ....more3minPlay
January 27, 2025بۆ یەکەم جار خواردنی نامۆی دەریایی لە چێشتخانەیەکی سلێمانی پێشکەش دەکرێت - ی مانگی یهک ٢٧, ٢٠٢٥خواردنگەیەک بۆ یەکەمجار لە شاری سلێمانی خواردنی دەریایی نامۆ پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات، ئەو خواردنانەی پێشکەشی دەکات بریتین لە قرژاڵ و ئەختەبووت و ڕۆبیان و گوێچکە ماسی و چەند جۆرێکی تر، خاوەنەکەی ئاماژە بەوە دەکات خواستێکی زۆر لەسەر خواردنەکانیان هەیە....more3minPlay
January 27, 2025لایەنە کوردییەکان لە ئامەد پشتگیری لە خواستەکانی کوردانی ڕۆژاڤا دەکەن - ی مانگی یهک ٢٧, ٢٠٢٥419 گرووپی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە نێویاندا دەبەپە و پارتی دەم لە ئامەد کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا و باسیان لەوە کرد کە ئۆتۆنۆمی باشترین سیستەمە بۆ بەڕێوەبردنی باکوری سوریا و ئەمە دەتوانێت نموونەیەک بێت بۆ هەموو سوریا. بەڵام لایەنە کوردییەکان دەڵێن سیستەمی فیدراڵی باشترین ڕێگەیە بۆ خەڵکی سوریا....more4minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.