Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
Voice of America is an international news and broadcast organization serving Central and Eastern Europe, the Caucasus, Central Asia, Russia, the Middle East and Balkan countries... more
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.
January 09, 2025منداڵانی کوردستان بووکە بەبارانێ دەکەن بۆ ئەوەی باران ببارێت - ی مانگی یهک ٠٩, ٢٠٢٥لەکاتی دواکەوتنی بارانبارین یان وشکەساڵی، منداڵانی کورد وەک نەریتێکی کۆن کۆدەبنەوە و بوکە بەبارانێ دەکەن بۆ ئەوەی باران ببارێت. خەڵکیش شیرینی و پارەیان بەسەردا دابەش دەکەن و ئاو پرژێنیان دەکەن. بەتەمەنەکانیش نزا دەکەن نزای منداڵان ببێتە ڕاستی و دەشت و دەر و کانیاوەکان ببوژێنەوە بەبارینی باران....more4minPlay
January 09, 2025ڕۆژانە کاروانی یارمەتییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەڕواتە رۆژئاوا - ی مانگی یهک ٠٩, ٢٠٢٥ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزەکانیان لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاد دەکەن و ڕۆژانە کاروانی یارمەتییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە دەپەڕنەوە بۆ ناوچەی دێریک. دانیشتوانی هەرێمەکە هیوادارن ئەم زیادبوونە ببێتە مایەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە....more4minPlay
January 08, 2025سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕەخنە لە ئیڵان ماسک دەگرێت - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕەخنەی لەو کەسانە دەگرێت کە بە وتەی خۆی "درۆ و زانیاری هەڵە بڵاودەکەنەوە"، ئەمەش دوای ئەوەی کەوتە بەر هێرشی ئیڵان ماسک. هاوپەیمانی ترامپ ستارمەری تۆمەتبار کرد بەوەی سەرکەوتوو نەبووە لە یەکلاکردنەوەی دادگاییکردنی کەیسەکانی دەستدرێژیکردنی سەر منداڵان....more3minPlay
January 08, 2025دانیشتوانی کۆبانی بێزاری خۆیان بۆ هێرشەکانی تورکیا دەردەبڕن - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥لە کاتێکدا دانیشتووانی شاری کۆبانی بە بوونی هێزێکی ئەمەریکایی لە ناوچەکە دڵخۆشن، بەڵام بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر لادێکانی ناوچەکە بێزاری کردوون. هاوکات خەڵکی کۆبانێ پشتیوانی خۆیان بۆ (هەسەدە) دەردەبڕن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کورد لە ئایندەی سوریای نوێدا....more4minPlay
January 08, 2025دانیشتوانی موسڵ نیگەرانن لە گەڕاندنەوەی خێزانەکانی داعش لە سوریاوە بۆ ئەو ناوچەیە - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥سەرچاوەیەک لە وەزارەتی کۆچی عێراق ڕایدەگەیەنێت حکومەت لە ساڵی 2012ەوە 2640 خێزانی داعشی لە سوریا گەڕاندۆتەوە و پێشبینی دەکات لە چەند هەفتەی داهاتوودا 159 خێزانی دیکە بگەڕێنیتەوە. خێزانەکانی داعش لە باشووری موسڵ جێگیر دەکرێن و گەڕاندنەوەیان زۆرێک لە دانیشتوانی موسڵی نیگەران کردووە....more3minPlay
January 08, 2025هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تەشرین کارەساتی مرۆیی دروستدەکات - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥هێرشکردنە سەر بەنداوی تەشرین لەلایەن تورکیاوە هەڕەشە لە لەناوچوونی دەکات و هەروەها پەککەوتنی ئەو بەنداوە کاریگەری لەسەر ئابووری و ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کۆبانی هەیە....more3minPlay
January 08, 2025ژنانی کورد دوای پشکی زیاتر بۆ ژنان لە دەستووری داهاتووی سوریا دەکەن - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥کوردەکانی سوریا بە درێژایی شەڕی ناوخۆ ڕۆڵێکی کارا و گرنگیان لەو وڵاتەدا هەبووە و ئێستا لە سوریای دوای ئەسەد، ژنانی کورد داوای خستنەڕووی مافی ژنان دەکەن لە دەستووری سوریادا و دەڵێن پشکی ژنان لە لیژنەی داڕشتنی دەستووردا پێویستە 50% بێت ....more3minPlay
January 08, 2025كاكەیی و شیعەكان خاوەن پەیوەندیەكی هاوبەشی ئاینی و مێژووین - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥كاكەییەكانی هەڵەبجە و پەیڕەوكارانی شیعە پەیوەندی مێژووی ئاینی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە و لەو چوارچێوەیەدا عەمار حەكیم یەكێك لە سەركردە دیارەكانی شیعە كاكەییەكانی هەڵەبجەی بەسەركردەوە و داوایكرد هەموان كار بۆ پێكەوەژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتی لە چوار چێوەی عێراق بكەن....more3minPlay
January 08, 2025ترامپ هەوڵ بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت دەدات - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥دانۆڵد ترامپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا هەوڵ دەدات خەرجییەکانی حکومەت کەمبکاتەوە و بەم مەبەستەش کۆمیسیۆنێکی ڕاوێژکاری پێشنیارکراوی بە ناوی وەزارەتی کارایی حکومەت دامەزراندووە بۆ ئەوەی چاودێری هەوڵەکان بکات....more4minPlay
January 08, 2025هاوکاتی چوونی کاروانی خەڵکی سیڤیل بەرەو بەنداوی تشرین، ناوچەکە بۆردومانی دەکرێت - ی مانگی یهک ٠٨, ٢٠٢٥بە سەدان خەڵکی سیڤیل ڕۆژی چوارشەممە بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر ناوچەکەیان. هاوکاتی ئەوەی کاروانی خەڵکەکە لە بەنداوەکە نزیک دەبنەوە، بۆردومانی ناوچەکە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان تورکیا بۆردومانەکەی کردووە....more2minPlay
FAQs about Voice of America:How many episodes does Voice of America have?The podcast currently has 615 episodes available.