شەشەم باوترین شێرپەنجە لە جیهاندا شێرپەنجەی دمە. ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن بەڵام لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریانخستووە کە کەسانی گەنجتریش بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن. بە ئەگەرێکی زۆرەوە، تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێچ پی وی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم شێرپەنجەیە لە نێو گەنجاندا.
پیاوان زیاتر لە ژنان تووشی ئەم حاڵەتە دەبن ؛ چونکە پیاوان زیاتر مەی دەخۆنەوە.
شێرپەنجەی دەم بەزۆری وەک برین یان بلۆقێک لە دەمدا دەردەکەوێت کە لە ناو ناچێت.
ئەم شێرپەنجە دەتوانێت لە شوێنە جیاوازەکانی دەمدا دەربکەوێت وەک:
لەسەر ، لە دەوروبەر یان پشت زمان
لەناو دەمدا
بەشە ڕەق و نەرمەکانی سەرو بنی دەم
لێو و پووک
شێرپەنجەی دەم کاتێک ڕوودەدات کە گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی لە جەستەدا دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەبێ کۆنترۆڵی خانەکان. کاتێک ئەم خانانە بەردەوام دەبن لە گەشەکردن، وەرەمێک دروست دەبێت. بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە ئەم خانانە بۆ بەشەکانی تری لەش بڵاوببنەوە.
جگەرەکێشان یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی دەمه و ددانە. توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە لەسەدا ٩٠ی ئەو کەسانەی کە تووشی شێرپەنجەی دەم و ددان بوون سیگار دەکێشن
جوین یان کێشانی تووتن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی دەم و پووک و لێو تا ٥٠ هێندە زیاد دەکات.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.