ئەگەر بەڵگەیەک هەبێت کە کەسێک لە ئەنجامی کارێک، ڕیکۆردێکی شکاندووە واتە لەبانترین ڕێکۆردێک کە تا وەکوو ئێستا وەدەست هاتووە ئەوە لە کتێبی گینێسدا تۆمار دەکرێت
ئێمە ویستمان باسی کتێبی گینێس بکەین، بەڵام بۆمان دەرکەوت کە بابەتێکی وەهامان بۆ نادۆزرێتۆ بۆ ئەوەی کە باسی بکەین و بەرنامەیەکی پێ پڕ بکەینەوە، بۆیە بڕیارمان دا سەبارەت بە بڕێک ڕێکۆرد کە لەم کتێبەدا تۆمارکراون باس بکەین کە هەم سەیرن و هەم سەرنجڕاکێش.
یەکەم ڕێکۆردی سەیر کە دەمانەوێت بۆتانی باس بکەین خاتوو هالیماسیسە، ئەم خاتوونە خەڵکی مالییە و لە ساڵی ٢٠٢١ لە مەراکش ژیاوە و لەوێ دووگیان بووە، دوای ٩ مانگ کە کاتی منداڵ بوونی گەیشتووە چووەتە نەخۆشخانە و ڕەنگە باوەڕ نەکەن بەڵام ئەم خاتوونە ڕێکۆردی دونیا ئەشکێنێ بە 9 منداڵ لەسەر یەک کە هەمووشیان تەندروستن و ڕێکۆردەکەی لەم کتێبەدا تۆمار ئەکرێت!
لە دایک بوونی 6-7 مناڵ لە دونیا دا کەم نییە بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا منداڵەکان زینوو نامێنن. شتێکی سەرنجڕاکێش لەم خاتوونەدا ئەوەیە کە تەواو منداڵەکانی بە سڵامەت و زیندوویی لە دایک بوون و ئەگە دوو منداڵی دیکەشی بوایە ئەوە ئەیتوانی تیمێکی فووتباڵ پێکبێنێت!
ڕێکۆردی دواتر* هی ئەم بەڕێزەیە! بلۆسۆم، بەرزترین مانگای جیهان! خاوەنی ئەم مانگایە خانمێکی ئەمریکییە بە ناوی پاتریسیا هێندسۆن.
ئەم خاتوونە زۆر سەری سوڕما کە یەکێک لە مانگاکانی باڵای زۆر بەرز دەبێتەوە و لە نێو هەموو مانگاکاندا ئەم یەکە بەرزترینە، لە کۆتاییدا بلۆسۆم تا ١٩٠ سانت بەرز دەبێ و وەکوو بەرزترین مانگای جیهان خۆی ئەگەیەنێت بە کتێبی گینێس! ڕەنگە بۆتان پرسیار بێت کە تۆمار کردنی ڕێکۆردێک لە کتێبی گینێسدا چ سوودێکی هەیە؟لە ڕاستیدا هیچ! بەس شتێکیان بە دەستەوەیە کە بەڵێ ئەم ڕێکۆردە هی ئەوانە و وێنەیان لە گینێسدا تۆمار دەکرێت
ئەڵبەت بڕێک لە ڕێکۆردەکانیش هەیە کە پارەهێنەرە بۆ ساحێبەکەی و تۆمار کردن لە گینێسدا ئەبێ بە هۆی ئەوە کەکۆمپانیاکانی ڕیکلام دێنە لای ساحێبەکەی و دەیانەوێت وێنەیان بگرن بەو مانایە کە دەتوانن سپۆنسەر بەدەست بهێنن.
Hosted on Acast. See acast.com/privacy for more information.