Sign up to save your podcastsEmail addressPasswordRegisterOrContinue with GoogleAlready have an account? Log in here.
گەنجینەکانی دانایی راژەیەکە بۆ فێربوونی کتێبی پیرۆز. بە زیاتر لە ۱۰۰ زمان و زاراوە لە جیهاندا بەخش دەکرێت. کارەکەمان ئەسانە. ئەو کارەیە کە د. مەکگی لەئامێزی گرتووە . كه تەواوی کتێب ببردرێت بۆ تەواوی ج... more
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.
June 23, 2026ئاشكراكردن ١٩: ٥ - ١٢ئاشكراكردن ١٩: ٥ - ١٢5دەنگێک لەلای تەختەکەوە هات و گوتی:«ستایشی خودامان بکەن ئەی هەموو بەندەکانی،ئەوانەی لێی دەترسن، گەورە و بچووک.»6پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت:«هەلیلویا!خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات.7با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین،چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە وبووکەکەی خۆی ئامادە کردووە.8کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.»ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە.9پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.»10کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.»11پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت.12چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت....more17minPlay
June 22, 2026ئاشكراكردن ١٨: ٢٢ - ١٩: ٤ئاشكراكردن ١٨: ٢٢ - ١٩: ٤22ئیتر دەنگی ژەنیارانی قیسارە و مۆسیقا و شمشاڵ و کەڕەناتێیدا نابیسترێت.هەرگیز وەستای هیچ پیشەیەکیش لە تۆدا نادۆزرێتەوە،دەنگی ئاش لە تۆدا نابیسترێت.23هیچ چرایەک تێیدا هەڵناکرێت،ئیتر دەنگی بووک و زاوا تێیدا نابیسترێت.بازرگانەکانت گەورەی زەوی بوون وهەموو نەتەوەکان بە جادووگەریی تۆ گومڕابوون.24تێیدا خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی خودا وهەموو ئەوانەی لەسەر زەویدا کوژران دۆزراونەتەوە.»ئاشكراكردن ١٩1پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت:«هەلیلویا!ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە،2چونکە حوکمەکانی ڕاست و دادپەروەرن.لەشفرۆشە گەورەکەی تاوانبار کردکە بە داوێنپیسییەکەی زەویی گەندەڵ دەکرد.تۆڵەی خوێنی بەندەکانی خۆی لێکردەوە.»3دووبارە گوتیانەوە:«هەلیلویا!دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.»4بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرەکە کەوتنە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ خودای دانیشتووی سەر تەختەکە برد و گوتیان:«ئامین. هەلیلویا!»...more17minPlay
June 21, 2026ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١ئاشكراكردن ١٨: ٤ - ٢١1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە.2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان،پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو،پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکانلە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە.پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە،بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.»4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو:«ئەی گەلی من لێی دەربچن،تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن،تاکو دەردەکانی نەگرن،5چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە وخوداش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە.6سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە وبەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە،لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە.7هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە،ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم،هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“8لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن،مردن و شیوەن و قاتوقڕی.بە ئاگریش دەسووتێت،خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە.9«پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن.10لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن:«”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر!ئەی بابل، شارە بەهێزەکە!چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“11«بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت،12شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ،13دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.»14دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.»15بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و16دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە،کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت،بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە!17چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“«هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن.18کاتێک چاویان بە دووکەڵی سووتانەکەی دەکەوێت، هاوار دەکەن و دەڵێن: ”چ شارێک وەکو شارە گەورەکەیە؟“19خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە!ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون!لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو!20«”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن!چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“»21ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی:«ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت،هەرگیز نادۆزرێتەوە....more18minPlay
June 20, 2026ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤ئاشكراكردن ١٧: ١١ - ١٨: ٤11ئەو دڕندەیەی هەبووە و ئێستا نییە هەشتەمینە، بەڵام لە حەوتەکەیە و بۆ لەناوچوون دەڕوات.12«ئەو دە شاخەی بینیت دە پاشان، هێشتا شانشینیان وەرنەگرتووە، بەڵام بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەگەڵ دڕندەکە وەکو پاشا دەسەڵات وەردەگرن.13ئەوانە یەک مەبەستیان هەیە، هێز و دەسەڵاتی خۆیان دەدەنە دڕندەکە.14ئەوانە لەگەڵ بەرخەکە دەجەنگن و بەرخەکە دەیانبەزێنێت، چونکە گەورەی گەورانە و پاشای پاشایانە، ئەوانەی لەگەڵیدان بانگکراو و هەڵبژێردراو و دڵسۆزن.»15ئینجا پێی گوتم: «ئەو ئاوانەی بینیت، کە لەشفرۆشەکە لەوێ دانیشتووە، گەل و خەڵک و نەتەوە و زمانن.16دە شاخەکە و دڕندەکەی کە بینیت، ڕق لە لەشفرۆشەکە هەڵدەگرن، وێران و ڕووتی دەکەنەوە، گۆشتەکەی دەخۆن و بە ئاگر دەیسووتێنن،17چونکە خودا خستوویەتییە دڵیان کە مەبەستی ئەو جێبەجێ بکەن و ڕێک بکەون، دەسەڵاتیان بدەنە دڕندەکە، هەتا وشەکانی خودا بێتە دی.18ئەو ژنەی بینیشت ئەو شارە گەورەیە کە دەسەڵاتی بەسەر پاشاکانی زەویدا هەیە.»ئاشكراكردن ١٨1پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە.2بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان،پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو،پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون.3لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکانلە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە.پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە،بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.»4گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو:«ئەی گەلی من لێی دەربچن،تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن،تاکو دەردەکانی نەگرن،...more17minPlay
June 19, 2026ئاشكراكردن ١٧: ٣ - ١٠ئاشكراكردن ١٧: ٣ - ١٠3پاشان فریشتەکە بە ڕۆحی پیرۆز بردمییە چۆڵەوانی. بینیم ژنێک لەسەر دڕندەیەکی قرمزی دانیشتووە کە بە ناوی کفر داپۆشرابوو. دڕندەکە حەوت سەر و دە شاخی هەبوو.4ژنەکە جلوبەرگی ئەرخەوانی و قرمزی لەبەر کرابوو، هەروەها بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازێنرابووەوە. جامێکی زێڕینی بەدەستەوە بوو، پڕ لە قێز و گڵاوی داوێنپیسییەکەی.5لەسەر ناوچەوانیشی ناوێکی نهێنی نووسرابوو:«بابلی گەورە،دایکی لەشفرۆشان وقێزەونانی زەوی.»6هەروەها بینیم کە ژنەکە بە خوێنی گەلی پیرۆزی خودا و خوێنی شەهیدانی عیسا سەرخۆش ببوو.بە بینینی زۆر سەرسام بووم.7فریشتەکە پێی گوتم: «بۆ سەرسام بوویت؟ نهێنی ژنەکە و ئەو دڕندەیەشت پێ دەڵێم کە هەڵیگرتووە و حەوت سەر و دە شاخی هەیە.8ئەو دڕندەیەی بینیت هەبووە و ئێستا نییە، خەریکە لە بیری بێ بن دەردەچێت و بۆ لەناوچوون دەڕوات. دانیشتووانی سەر زەوی، ئەوانەی لە دامەزراندنی جیهانەوە ناویان لە پەڕتووکی ژیاندا نەنووسراوە، کاتێک دڕندەکە دەبینن سەرسام دەبن، چونکە دڕندەکە پێشتر هەبووە و ئێستا نییە، بەڵام لە داهاتوودا دێتەوە.9«ئەمە بانگەوازە بۆ مێشکی دانا: حەوت سەرەکە حەوت گردن کە ژنەکە لەسەریان دانیشتووە.10حەوت پاشاکەش، پێنجیان کەوتن و یەکێکیان هەیە و ئەوی دیکە هێشتا نەهاتووە، کاتێکیش دێت پێویستە کەمێک بمێنێتەوە....more18minPlay
June 18, 2026ئاشكراكردن ١٦: ١٧ - ١٧: ٢ئاشكراكردن ١٦: ١٧ - ١٧: ٢17فریشتەی حەوتەم جامەکەی خۆی بە هەوادا ڕژاند، دەنگێکی بەرز لە پەرستگاکە و لە تەختەکەوە هات و گوتی: «هاتە دی!»18پاشان هەورە بروسکە و دەنگەدەنگ و هەورەگرمە پەیدابوو، بوومەلەرزەیەکی گەورە ڕوویدا، تەنانەت لەو کاتەوەی خەڵک لەسەر زەوین شتی وا ڕووی نەداوە. بوومەلەرزەکە زۆر بەهێز بوو.19شارە گەورەکە بووە سێ بەش، شارەکانی نەتەوەکانیش کەوتن. خوداش بابلی گەورەی بەبیر هاتەوە تاکو جامی شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خۆی بداتێ.20هەموو دوورگەکان ڕایانکرد و چیاکان نەدۆزرانەوە.21تەرزەیەکی گەورە کە قورساییەکەی یەک تالنت دەبوو لە ئاسمانەوە بەسەر خەڵکیدا باری، لەتاو لێدانی تەرزەکە کفریان بە خودا کرد، چونکە لێدانەکەی زۆر توند بوو.ئاشكراكردن ١٧1ئینجا یەکێک لەو حەوت فریشتەیەی حەوت جامەکەیان پێبوو پێی گوتم: «وەرە با سزای لەشفرۆشە گەورەکەت پیشان بدەم کە لەسەر ڕووبارێکی زۆر دانیشتووە.2ئەوەی پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵ کردووە و دانیشتووانی سەر زەوی بە شەرابی داوێنپیسییەکەی سەرخۆش بوون.»...more16minPlay
June 17, 2026ئاشكراكردن ١٦: ١٠ - ١٦ئاشكراكردن ١٦: ١٠ - ١٦10فریشتەی پێنجەم جامەکەی ڕژاندە سەر تەختی دڕندەکە، شانشینەکەی تاریک بوو، خەڵکی شانشینەکە لەتاو ئازار زمانی خۆیان دەگەست.11لەتاو ئازار و برینیان کفریان بە خودای ئاسمان کرد بەڵام تۆبەیان لە کردەوەکانیان نەکرد.12فریشتەی شەشەم جامەکەی ڕژاندە سەر ڕووباری گەورەی فورات، ئیتر ئاوەکە وشکی کرد، تاکو ڕێگای پاشاکانی ڕۆژهەڵات خۆش بکات.13ئینجا سێ ڕۆحی پیسی وەک بۆقم بینی لە دەمی ئەژدیهاکە و دەمی دڕندەکە و دەمی پێغەمبەرە درۆزنەکە دەهاتنە دەرەوە.14ئەوانە ڕۆحی شەیتانین کە پەرجوو دەکەن، دەچنە لای پاشاکانی هەموو جیهان، تاکو لەو ڕۆژە گەورەیەی خودای هەرە بەتوانادا بۆ جەنگ کۆیان بکەنەوە.15مەسیح دەفەرموێ: «ئەوەتا وەک دزێک دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی ئێشک دەگرێت و جلوبەرگەکانی دەپارێزێت، نەوەک ئابڕووی ببینرێت و بە ڕووتی بڕوات.»16پاشان ڕۆحەکان لە شوێنێکدا کۆی کردنەوە کە بە عیبری پێی دەگوترێ «هارمەگیدۆن»....more16minPlay
June 16, 2026ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩ئاشكراكردن ١٦: ٢ - ٩2فریشتەی یەکەم چوو و جامەکەی خۆی بەسەر زەویدا ڕژاند، جا دومەڵی پیس و ئازاربەخش لەوانە دەرکەوت کە نیشانەی دڕندەکەیان هەڵگرتبوو و کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی بردبوو.3فریشتەی دووەمیش جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر دەریا و وەک خوێنی مردووی لێهات، هەموو زیندەوەرێکی ناو دەریا مردن.4فریشتەی سێیەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بووە خوێن.5گوێم لە فریشتەی ئاوەکان بوو دەیگوت:«تۆ دادپەروەریت، ئەی ئەوەی هەیە و هەبووە، پیرۆزەکە،چونکە ئاوا حوکمت داوە،6چونکە ئەوانە خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی تۆیان ڕشتووە،تۆش خوێنت پێدان بیخۆنەوە، چونکە شایانی ئەوەن.»7گوێم لە دەنگێک بوو لە قوربانگاکەوە دەیگوت:«بەڵێ ئەی خودای پەروەردگاری هەرە بەتوانا،حوکمەکانت ڕاست و دادپەروەرن.»8فریشتەی چوارەم جامەکەی خۆی ڕژاندە سەر خۆر و ڕێگە بە خۆر درابوو کە خەڵکی بە ئاگر بسووتێنێت.9خەڵک بە گەرمایەکی بەتین سووتان، کفریان بە ناوی خودا کرد، ئەوەی دەسەڵاتی بەسەر ئەم دەردانەدا هەیە، بەڵکو تۆبەیان نەکرد تاکو شکۆداری بکەن....more18minPlay
June 15, 2026ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١ئاشكراكردن ١٥: ٤ - ١٦: ١4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت وناوت شکۆدار ناکات؟چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»5پاش ئەوە تەماشام کرد و بینیم لە ئاسماندا شوێنی هەرەپیرۆز لە چادری پەیمان کرایەوە.6حەوت فریشتەکە لە پەرستگاکە هاتنە دەرەوە و حەوت دەردەکەیان پێبوو. کەتانی پاک و پرشنگداریان پۆشیبوو و چەند پشتێنێکی زێڕینیان لە سنگ بەستبوو.7یەکێک لە چوار بوونەوەرەکە حەوت جامی زێڕینی پڕ لە تووڕەیی خودای هەمیشە زیندووی دا بە حەوت فریشتەکە.8پەرستگاکەش پڕبوو لە دووکەڵی شکۆ و هێزی خودا و هەتا حەوت دەردەکەی حەوت فریشتەکە تەواو نەبوون، کەس نەیتوانی بچێتە ناو پەرستگاکەوە.ئاشكراكردن ١٦1ئینجا لە پەرستگاکەوە گوێم لە دەنگێکی بەرز بوو بە حەوت فریشتەکەی دەفەرموو: «بڕۆن حەوت جامەکەی تووڕەیی خودا بەسەر زەویدا بڕێژن.»...more14minPlay
June 14, 2026ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤ئاشكراكردن ١٥: ١ - ٤1پاشان نیشانەیەکی گەورە و سەیری دیکەم لە ئاسماندا بینی: حەوت فریشتە حەوت دەردی کۆتاییان پێبوو، چونکە تووڕەیی خودا لەوانەدا تەواو دەبێت.2پاشان شتێکی وەک دەریای شووشەیی تێکەڵ بە ئاگرم بینی و ئەوانەی دڕندەکە و پەیکەرەکەی و ژمارەی ناوەکەیان بەزاندبوو لەسەر دەریا شووشەییەکە ڕاوەستابوون و قیسارەی خودایان پێبوو.3سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت:«ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا،کارەکانت گەورە و سەیرە!ئەی پاشای نەتەوەکان،ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە.4ئەی یەزدان، کێ لە تۆ ناترسێت وناوت شکۆدار ناکات؟چونکە تۆ تاقە پیرۆزیت.هەموو نەتەوەکان دێن و کڕنۆشت بۆ دەبەن،چونکە دادپەروەرییەکانت دەرکەوتوون.»...more14minPlay
FAQs about گەنجینەکانی دانایی:How many episodes does گەنجینەکانی دانایی have?The podcast currently has 1,301 episodes available.