د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەتەمەنی 74 ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
کاژێر 09:45 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 15-2-2021 د. رۆژ نووری شاوەیس بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر کۆچی دواییکرد. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبەردەم نەخۆشخانەکە رایگەیاند، تەرمەکەی بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لە هەولێر گوازرایەوە و سبەی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی بەڕێوەدەچێت.
رۆژ نووری شاوەیس نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، چەندجارێک بەمەبەستی چارەسەر براوەتە دەرەوەی وڵات. لە 28-1-2021 هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو ئەنجامدا. سەنگەر عەبدولڕەحمان لەبارەی هەڤپەیڤینەکە و دۆخی تەندروستی لەو کاتەدا گوتی؛ دۆخی تەندروستیی باش نەبوو، زۆر هەوڵماندا بۆ هەڤپەیڤینەکە و رەتیدەکردەوە و داوایدەکرد لەکاتێکی دیکەدا کە دۆخی تەندروستیی باشتر بێت بکرێت بەڵام سووربوونی ئێمە وایکرد هەڤپەیڤینەکە بکرێت.
د. رۆژ نووری شاوەیس یەکێک بوو لەو پیاوە سیاسی و دانوستاندنکارانەی کە رۆڵی هەبوو هەم لە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەمیش وەک پارتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە. ئەو لە زۆربەی دانوستاندنەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەدوای ساڵی 2004ـەوە بەشداربووە و رۆڵی هەبووە.
لە نووسینەوەی دەستووری عێراق لەکاتی ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری سەرۆک بارزانی بوو. لەکاتی گشتپرسیی هەرێمی کوردستانیش سەرۆکایەتیی شاندی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ دانوستاندن لەگەڵ لایەنەکان