گۆران جەلال، کرێکارێکی دانیشتووی سلێمانییە و بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بۆ بەستنی پێوەری کارەبا چوومە فەرمانگەی کارەبا. لەوێ بۆ پشتگیرییەک بۆ فەرمانگەی باجی دەرامەتیان ناردم. چوومە بەشی ئەستۆپاکی هیچم لانەبوو. ناردیانم بۆ بەشێکی دیکە، لەوێ فایلێکیان بۆ کردمەوە و گوتیان: 'چ کارەیت؟' گوتم: 'کرێکارم.' کرێکارییەکەیان وەک پیشە بۆ ئەژمار کردم و، باجی سێ ساڵیان بۆ نووسیم. نازانم بەپێی چ ئامارێک دەرامەتی هەر ساڵێکیان بە نزیکەی حەوت ملیۆن دینار بۆ خەمڵاندم!"