سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا ئەو رێککەوتنەی نێوان تورکیا و حکومەتی بەعسی پێشوو بەردەوامە کە وا رێککەوتبوون هەریەکەیان بە قووڵایی 25 کیلۆمەتر بچنە ناو خاکی یەکدییەوە. پێویست بوو دوای رووخانی حکومەتی بەعس لە 2003، ئەو هاوڕێیانەمان لە پەرلەمانی عێراق هەوڵێکیان بۆ نەهێشتنی ئەو رێککەوتننامەیە بدایە."