سەردار نۆڕێ، هونەرمەندی شێوەکار لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ رادیۆی رووداو رایگەیاند، بازاڕی فرۆشتنی تابلۆی رەسەنی هونەرمەندانی کورد سستە و زۆربەی شوێنەکانی وەک هۆتێل، مۆتێل و چێشتخانەکان تابلۆی کۆپیکراوی بیانی دەکڕن و هەڵدەواسن کە پێویستە حکومەت لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە ئەو شوێنانە ناچار بکات تاوەکو تابلۆی رەسەنی هونەرمەندانی کورد بکڕن و هەڵبواسن.