هەڵکەوت محەممەد، ئەندامی مەکتەبی جێبەجێکاری یەکێتیی جووتیارانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێ کۆمپانیای کەرتی تایبەتدا گرێبەستی کردووە کە گەنم لە جووتیاران وەربگرن. سەرەڕای ئەوەی دەستخۆشیمان لەو هەنگاوە کرد، بەڵام گرفتی زۆرە. تاوەکو ئێستا تەنیا هەولێر ئامادەیە گەنم وەربگرێت. سایلۆی سلێمانی تازە بەردی بناخەی دانراوە و ئەمساڵ بۆ وەرگرتنی گەنم ئامادە نییە، دهۆکیش هیچی دیار نییە. نرخی وەرگرتنیش بۆ هەر تۆنێک لەگەڵ عێراقدا جیاوازە کە نمرە یەک بە 475 هەزار دینار، نمرە دوو 420 هەزار دینار و نمرە سێیش کەمتر لەوە کە ئەو نرخانە لە بەرژەوەندیی جووتیاراندا نییە. 475 هەزار دینار لە کوێ و 610 هەزار دینار لە کوێ؟"