گەلاوێژ عوبێد عوسمان، بڕیاردهری لیژنەی پهروهرده و خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "نووسراومان بۆ وەزارەتی پەروەردە کردووە و داوامان کردووە کە ساڵی داهاتوو خوێندن زوو دەست پێبکاتەوە. سەرەتای دەستپێکردنەوەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی پۆلەکانی یەک و دوو سێ بێت کە بتوانرێت بە هاوکاریی وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوە ناحکومییەکان خولیان بۆ بکرێتەوە تا بەهێز بکرێن."