شوناس شێرکۆ، ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لەنێوان ئێمە و برادەرانمان لە یەکێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر خاڵە کۆنکرێتییەکانی دەستوور نەکراوە. ئەوەی گفتوگۆی لەسەر کراوە مەبدەئەکانە. تاوەکو ئێستا لەبارەی بابەتی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سیستمی سیاسییەوە لەگەڵ یەکێتی و پارتیدا قسەمان نەکردووە. ئێمە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یەکێتی و پارتیدا لە گفتوگۆکاندا لەسەر خاڵیک هاوڕا بووین کە ئەوە بوو دەستوورێکی مەدەنی بێت."