کاسترۆ مەعرووف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "بە داخەوە شەڕەسەگ چەند جار کێشەی کۆمەڵایەتیی لێ کەوتووەتەوە. زۆر جار ئەو شەڕەسەگە بۆ گرەوی گەورە لەسەر پارە بە کار دەهێنرێت و تەنانەت بازرگانی بەو جۆرە سەگانەوە دەکرێت. دەیان نموونە هەیە کاتێک سەگەکە لە شەڕێکدا دۆڕاوە، خاوەنەکەی کوشتوویەتی یان زیاتر ئازاری داوە."