هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "نرخی گۆشت دابەزیوە و یەکێک لە هۆکارەکانیشی وشکەساڵییە کە خەڵکێکی زۆر ئاژەڵەکانیان دەفرۆشن. دڵنیایشم رێژەی فرۆشتنی ئاژەڵ و دابەزینی نرخی گۆشت دوای رەمەزان زیاد دەبێت. وشکەساڵی وای کردووە کە ئاژەڵداران لە گۆڕەپانانی ئاژەڵاندا ئاژەڵەکانیان زوو بفرۆشن، لەبەر ئەوەی وەکو ساڵانی پێشوو ئاڵف و ئاویان نییە. ئەوەیش مەترسییەکی زۆر گەورەیە و پێموایە لە چەند مانگی داهاتوودا هەڵئاوسانێکی زۆر لە نرخی گۆشتدا روودەدات."