فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە کارێکی لێکۆڵینەوەی خۆماندا لەسەر شەقامی 120 مەتریی هەولێر بە درێژایی رێگەکە کە بە هەردوو سایدەکەوە کە 38 کیلۆمەترە تەنیا لە رێگەی ئاسنی راگری قەراخ رێگەکەوە کە تێکچووبوون 206 شوێنی رووداومان دیاری کرد کە بەس ئەو رووداوانەن کۆنترۆڵیان لە دەست داوە و بەر ئاسنەکە کەوتوون، جگە لەو رووداوانەی کە لە ناوەندی شەقامەکەدا روویانداوە و بەر ئۆتۆمبێلی دیکە کەوتوون."