عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە بواری گومرگدا بەهۆی قاچاخچێتیی کەسانی دەسەڵاتدارەوە پارەیەکی زۆر گەورە بۆ خەزێنەی گشتی ناگەڕێتەوە کە من خەمڵاندوومە ئەو پارەیەی بەهۆی قاچاخچێتی و خراپیی سیستم لە خاڵە گومرگی و سنوورییەکاندا بە هەدەر دەدرێت ساڵانە دوو ملیار دۆلارە کە ئەوە بۆ بودجەی هەرێمی کوردستان پاڵپشتییەکی زۆر گەورەیە. ئەگەر پرۆژەیاسای بودجە لە پشتیەوە ویستێکی بەهێزی سیاسی هەبێت، دەبێتە هۆی ئەوەی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێنەوە و بەوەیش بەشێکی زۆری کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن."